AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٦ ٠٩:٢٧

جێگری ڕێکخراوی فریاکەوتن هەواڵی دا؛

بەشداری 1778 گرووپی فریاکەوتنی تاسووعا و عاشوورای حسێنی لە ئێران

بەشداری 1778 گرووپی فریاکەوتنی تاسووعا و عاشوورای حسێنی لە ئێران

جێگری ڕێکخراوی فریاکەوتن و ڕزگار کردن بە ئاماژە بە بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی تازیەباری ئیمام حسێن لە ڕۆژانی تاسووعا و عاشوورا لە سەرتاسەری ئێران، لە بەشداری 178 گرووپی فریاکەوتن لە ئەو ڕێوڕەسمە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مورتەزا مورادیپوور، جێگری ڕێکخراوی فریاکەوتن بە ئاماژە بە یارمەتی گەیاندن لە عاشوورا و تاسووعای حسێی 1402 وتی: لە دوو ڕۆژی ئەو ڕێوڕەسمەدا، 1140 بنکە و ناوەندی فریاکەوتنی چالاک بۆ یارمەتی گەیاندن بە هاووڵاتیان لە ئامادەباشیدان کە بریتین لە 433 لق و نووسینگەی نوێنەرایەتی، 611 بنکەی فریاکەوتن و ڕزگار کردن، 31 پشتیوان لە ناوەندی پارێزگاکان، 34 ناوەندی کۆنترۆڵ و هاوئاهەنگی و 31 گرووپی کاردانەوەی خێرا.

ناوبراو درێژەی دا: بە گشتی 1778 گرووپ بریتی لە 5400 کەسی هێزی پسپۆڕی فریاکەوتن و ڕزگار کردن و 22 هەزار هێزی فریاکەوتن و هەڵمەتی لە ئامادەباشیدان.

News ID 46761

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha